55 کوردستان

تەندروستی سلێمانی: ڤاکسینی پەتای وەرزی بەردەستە

12:26 - 30/09/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە ڤاکسینی پەتای وەرزی لە سەرجەم مەڵبەند و بنکە  تەندروستییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت و دەتوانن سەردانی نزیکترین مەڵبەند و بنکەی  تەندروستی بکەن بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینەکە. 

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥،  بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە؛ لە هەفتەی داهاتووەوە بنکە تەندروستییەکان ڤاکسینی پەتای وەرزی لەسەرجەم ناوەندە پزیشکییەکان بەردەست دەبێت، وداوا لە هاوڵاتییان دەکەن سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکەن لەخۆیانەوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ پێکوتەکە(ڤاکسینەکە) کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ و ڕێگری لە توشبوون یاخود کەمکردنەوەی نیشانەکەنی توشبوون بە ڤایروسی ئەنفلۆنزای وەرزی.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو کوتانە ڕێگری لەتوشبوون بە ڤایرۆسی پەتای وەرزی دەکات و ئەو کەسانەشی دوای کوتانەکە توشی پەتا دەبن بەهۆی کاریگەری ڤاکسینەکەوە لەسەریان ئاسان دەبێت و زوتریش تێیدەپەڕێنن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن