101 کوردستان

بەپەلە.. بەغدا بڕیارێكی لە بەرژەوەندی هەرێم دا

12:19 - 30/09/2025

زەمەن _ هەواڵ

 

 ئەنجومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابوریی دوو بڕیاری گرنگی دەرکرد کە یەکێکیان لە بەرژەوەندی کۆمپانیا و بازرگانانی هەرێمی کوردستاندایه‌.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابوریی كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامداو تێیدا دوو بڕیاری گرنگى ده‌ركرد، له‌بڕیارى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى ئابوریى عێراقدا لەبەرژەوەندیی کۆمپانیاو بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان بوو، ئەنجومەنەکە جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "سەرجەم کۆمپانیاکانی هەرێم کە لەوەزارەتی پیشەسازیی عێراق مۆڵەتیشیان نییە، لەمەودوا لەیاسای پاراستنی بەرهەم هه‌ر سودمەند دەبن".

هەروەها. بڕیارى دوەمی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌ڵێت، "لەداهاتودا سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لەئامادەکردنی بودجە بەشداردەبن، بۆچون‌و پڕۆژەی تایبەت بەخۆیان دەبێت، تا بتوانن باشترین خزمەتگوزاریی پێشکەش بەهاوڵاتیان بکەن".

ئەمە لە کاتێکدایە، یاسای پاراستنی بەرهەم لەعێراق کە یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٠، ئەم یاسایە جگە لەکارئاسانی زۆر بۆ کاری کۆمپانیاکان، هاوکات پاڵپشتی مادی بەڕێژەیەكی دیاریكراو پێشکەش بەکۆمپانیاکان دەکات کە بەرهەمیان هەیەو هەناردەی دەرەوەی دەکەن، جگەلەوەی باجیش لەسەر هەمان کاڵای هاوردەكراو بۆ عێراق زیاد دەکات و ئامانجی یاساکە دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاوە بۆ کۆمپانیاکانی ناوخۆ تا بتوانن لەباڕارەکانی عێراقدا کێبڕکێی بەرهەمی هاوردەی وڵاتان بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن