عێراق ١٥٠ هەزار دیناری بۆ دەرماڵەی ئەم دوو توێژە زیادکرد
08:25 - 30/09/2025
زەمەن- ئابووری
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری زیادكردنی
١٥٠ هەزار دیناری بۆ سەر دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خستە بواری
جێبەجێكردنەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم زیادكردنە بەهۆی
هەمواركردنەوەی یاسای وەزارەتی پەروەردەوە دێت كە دەرماڵەی پیشەیی لە ١٥٠ هەزار
دینارەوە بۆ ٣٠٠ هەزار دینار بەرزكردەوە.
هاوکات ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی
هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، داوایانكردووە ئەم زیادكردنە هەرێمی
كوردستانیش بگرێتەوە و چاوەڕێی وەڵامی بەغدا دەكەن، چونكە ئەم دەرماڵەیە بە یاسا
زیادكراوە.