50 کوردستان

وەزیری پەروەردەی هەرێم: لە هەموو کوردستان تەنها 11 قوتابخانە سێ دەوامییە

11:49 - 30/09/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 ئالان حەمە سەعید ڕایگەیاند: "دەوامی زۆربەی قوتابخانەکان رێکخراونەتەوە لە هەموو کوردستان تەنها 11 قوتابخانە سێ دەوامییە و هێشتا لە کەرتی پەروەردە کەموکوڕیمان هەیە".

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥، رێکخراوی رێباز فاوندەیشن، بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە گەڕەکی شەهیدانی هەولێر کردەوە و لەمیانەی مەراسیمەکەدا ئالان حەمەسەعید، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، "لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ٢٤٢ قوتابخانە دروستکراون و ٣٠ قوتابخانەی دیکەش لەژێر کارکردندان".

وتیشی، "لەنێوان عێراق و چین رێککەوتنێک هەیە بۆ دروستکردنی حەوت هەزار قوتابخانە، کە هەرێمی کوردستان ١٤٠ قوتابخانەی بەردەکەوێت، بەڵام تائێستا هیچ قوتابخانەیەک دروستنەکراوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن