ئەمریکا دەیەوێت هێزی پێشمەرگە بۆ کورد یەک بخات
10:03 - 16/09/2025
زەمەن پرێس:
گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی ژمارەیەک لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمریکا بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێ شەممە، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، گەڕێکی دیکەی
کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی ژمارەیەک لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی
کوردستان و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمریکا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی
چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، بەڕێوەچوو.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە: هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەوڵ و هەنگاوی
هاوبەش بە ئاراستەی خێراکردنی پرۆسەکە و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی دووپات
کرایەوە و بیروڕا سەبارەت بە فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکاری لە نێوان
هەردوولادا، ئاڵوگۆڕ کرا.
لە ساڵی ٢٠١٦وە ئەمریکا و هاوپەیمانان هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی
هێزێکی یەکگرتوو بۆ کورد لە هەرێمی کوردستان چڕکردووەتەوە، بەڵام پارتی و یەکێتی
ئاستەنگی بۆ دروست دەکەن و ڕێگریی دەکەن