13 کوردستان

کەشوهەوا دەگۆرێت و پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە

09:55 - 16/09/2025

زەمەن پرێس:
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم بڕیارە عێراق گۆڕانکارییەکی سەختی کەشوهەوا بەخۆیەوە ببینێت و بۆ ماوەیەکی کورت پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و دواتر بەشێوەیەکی بەرچاو روو لەدابەزین دەکەن بە جۆرێک لە هەندێک ناوچە 10 پلە دادەبەزن.
دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشکرایدەکات، نەخشەی کەشوهەوا دەریدەخات کە وڵاتەکە لە ئێستادا لە ژێر کاریگەری بارستەیەکی هەوای گەرمدایە کە بەهۆی بای چالاکانەی باشووری ڕۆژهەڵاتەوە دەجوڵێت، ئەم بارستەیە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.
دەشڵێت، دواتر بارستە هەوایەکی سارد لە باکووری ئەوروپاوە دێت و سەنتەری بەسەر تورکیادا دەبێت، ئەمەش رەوتی هەوای فێنکتر دەهێنێتە ناوچەکە و ئەم بەرە ساردە دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە پلەی گەرمیدا، پلەکانی گەرما بە خێرایی دادەبەزن، هەندێکجار لە ماوەی 48 کاتژمێردا 10 پلە یان زیاتر دادەبەزن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن