رێککەوتن لەسەر هەناردە کردنی نەوتی کوردستان
12:54 - 16/09/2025
زەمەن - ئابوری
لەلێدوانێکیدا نزار شه‌ترى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى رایگه‌یاند، ته‌واوى گرێبه‌ست و پابه‌ندبوونه‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كڕیاره‌كانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به كۆتا هات.
وتیشی : وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له یه‌ك چوارچێوه‌ى هاوبه‌شدا كار ده‌كه‌ن
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە؛ حكوومه‌تى فیدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كان، پێویستیان به ته‌واوكردنى میكانیزمى جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه هه‌یه، له‌م بواره‌یشدا له تێگه‌یشتن پێشكه‌وتووین، كۆششه‌كانیش به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ى به رێككه‌وتنى كۆتایى بگه‌ین، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى نه‌وتى خاو بۆ به‌نده‌رى جیهانى توركى".