16 عیراق

هەر فەرمانبەرێک خۆی یان هاوسەری سودمەند بووبێت لە زەوی و فۆڕمى زەوى پڕکردبێتەوە سزادەدرێت

11:23 - 09/05/2026

زەمەن - هەواڵ

 هەر فەرمانبەرێک خۆى یان هاوسەرەکەى پێشتر زەویى وەرگرتبێت و فۆڕمى پڕکردبێتەوە سزادەدرێت.

 لەشارەوانى سلێمانىیەوە نوسراوێک ئاڕاستەى فەرمانگەکان کراوە، لیستى سوودمەندانى شوقەى کرێنشینانى لە کەنەکەوە بۆ زیادکراوە و دەڵێت، هەر فەرمانبەرێک خۆى یان هاوسەرەکەى ئەو شوقانەى وەرگرتبێت بە سوودمەند ئەژمار دەکرێت.
هەر فەرمانبەرێک هەوڵ بدات بۆ جارێکی دیکە زەوی وەربگرێت سزادەدرێت

شارەوانیى سلێمانى دەشڵێت" ئەو فەرمانبەرانەى کە فۆڕمى پێدانى زەوییان پڕکردووەتەوە لەکاتى وەرگرتنى زەوییەکان دەنێردرێنە سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و هەر فەرمانبەرێک ئاشکرا ببێت کە پێشتر زەوى وەرگرتووە بەگوێرەى ڕێنماییەکەى وەزارەتى شارەوانى ڕووبەڕووى لێپێچینەوە دەبێتەوە.

لە سلێمانى تاوەکو ئێستا چوار قۆناغ زەوى بەسەر فەرمانبەران دابەشکراوە و سەرۆکى شارەوانى سلێمانى ڕایگەیاند، ئامادەکارى باشکراوە بۆ ڕاگەیاندنى سوودمەندانى قۆناغى پێنجەم.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن