9 عیراق

داهاتی نەوتی عێراق حەوت ملیار دۆلاری تێپەڕاند

09:06 - 26/08/2025

زەمەن پرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی كردەوە، كۆی هەناردە و داهاتی نەوت بۆ مانگی تەمموز بڵاوكردەوە، كە ٧ ملیار و ١٨٤ ملیۆن و ٤٤٩ هەزار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تەمموزی ڕابردوو ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" كۆی هەناردەی نەوت بۆ مانگی تەمموز، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ بریتبووە لە، بڕی ١٠٤ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار و ٧٨٨ بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەكراوە".
ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی داهاتی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی ڕابردوودا بریتی بووە لە ٧ ملیار و ١٨٤ ملیۆن و ٤٤٩ هەزار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشداویە، زۆرینەی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بووە، کە بڕەکەی ١٠٤ ملیۆن و ٢٢٥ هەزار و ١٤٣ بەرمیل بووە، هاوکات، بڕی ٤٩٥ هەزار و ٦٤٥ بەرمیل نەوتیش لە کێڵگەی گەیارەوە هەناردە کراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن