22 کوردستان

كامێراكانی هاتووچۆ لەم رێگایە كەوتنە كار؛ شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە

07:19 - 11/09/2025

زەمەنپرێس
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدگەیەنێت، کامێراکانی هاتووچۆ لەسەر رێگای سلێمانی - تاسڵوجە و سلێمانی - وارماوە کەوتنە کار.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردەوە، کامێراکانی رێگای سلێمانی - تاسڵوجە بە سیستمی یەک خاڵ کار دەکەن و سەرپێچیی تیژڕەوی بەپێی ئەو خێراییانەی لە هێماکانی هاتووچۆی رێگاکە دیاری کراون تۆمار دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کامێراکانی رێگای سلێمانی - وارماوا، بە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ بە درێژایی ٣٠ کیلۆمەتر جێگیر کراون و سەرپێچی تۆمار دەکەن.
جەخت دەكاتەوە، میکانیزمی تۆمارکردنی سەرپێچییەکان بە یەک سیستم، بەپێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ رێک خراوە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان پێوەی پابەندن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن