بەپەلە.. عێراق ٣٠٠ هەزار وەک دەرماڵە دەدات بە مامۆستایان
05:33 - 25/08/2025
زەمەن _ عێراقی
لە دانیشتنی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یاسای وەزارەتی پەروەردەی پەسەند;كرا، کە بەپیی یاساکە، هەر مامۆستایەك دەرماڵەیەكی "بڕاوە - مقطوعة"ی بە بڕی 300 هەزار دیناری مانگانەی پێدەدرێت.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای وەزارەتی پەروەردە كرا، کە یاسەكە لە شەش مادە پێكهاتووە، لە مادەی چوارەمدا ئەوە جێگیركراوە، " هەر مامۆستایەك دەرماڵەیەكی "بڕاوە - مقطوعة"ی بە بڕی 300 هەزار دیناری مانگانەی پێدەدرێت.'
بەپێی هەمواری یاساكە، دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایان لە 150 هەزارەوە بۆ 300 هەزار دینار زیادكرا لەگەڵ هەژمارکردنی خزمەتی مامۆستایانی گوندەکان بە دوو هێندە.
هەر بەپێی یاساكە، پارچە زەوی بە کادیرانی پەروەردە دەدرێت.
مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، یاسای وەزارەتی پەروەردە مافی كارمەندانی پەروەردە دەستەبەر دەكات و دۆخی ئابووری و گوزەرانیان باشتر دەكات.
لای خۆشیەوە، موحسن مەندەلاوی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان دوای دەنگدان لەسەر هەمواری یەكەمی وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردۆتەوە، دەسەڵاتی یاسادانان سوورە لەسەر بەردەوامی دان بە پشتیوانی كردنی پڕۆسەی پەروەردە و گرنتی كردنی مافەكانی كارمەندانی پەروەردە.
هەروەها، لە مادەی شەشەم بڕگەی یەكەمیشدا، وەزارەتی دارایی پابەندكراوە بە تەرخانكردنی دارایی بۆ ئەو 300 هەزار دینارە .