101 کوردستان

میدیای یەكێتی: ئەگەر هەیە کۆمسیۆن لاهور شێخ جەنگی لە سەرۆکایەتیی حزبەکەی دروبخاتەوە

10:59 - 23/08/2025

زەمەن – هەرێمی كوردستان

 

 میدیای فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێ، ئەگەر دادگا سزای لاهور جەنگى بدات ئەوە لە پۆستی سەرۆکی حزبەکەی و سەرۆکی لیستەکە دووردەخرێتەوە.

ماڵپەری پی یوكەی میدیا دەڵێ سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق، لەسەر ئەگەری سزادانی لاهور جەنگی بورهان لەلایەن دادگا و مامەڵەی کۆمسیۆن لەسەر ئەو پرسە رایگەیاند: "هەموو حزبێک سەرۆکى هەیە، لیستى بەرەى گەلیش بەهەمان شێوە، ئەگەر دادگا حوکمی بۆ لاهور جەنگى دەرکرد، ئەوکات بەپێی یاساى حزبەکان لە عیراق، لە سەرۆکایەتیى حزبەکەى دووردەخرێتەوە، ئەگەرکاندیدیش بێت بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەران بەهەمان شێوە دووردەخرێتەوە".

وتیشی:" پاش دوورخستنەوەى سەرۆکى حیزبەکە، ئەوکات کۆمیسیۆن بەپێی رێکارەکان داوا دەکات کە سێکى دیکە هەڵببژێردرێت بۆ سەرۆکایەتیى حزبەکە".

پەیوەست بە کاندیدانی دیکەی لیستەکەی لاهور جەنگی، کۆمسیۆن ئاماژە بەوەدەکات: لیستى بەرەى گەل وکاندیدەکان دیکە دەتوانن بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەران بکەن.

 لە کۆتایشدا کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت: پێویستە کەسێک یاخود لایەنێک لە کۆمسیۆن سکاڵا تۆماربکات لەسەر لاهور جەنگى، تاوەکو کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رێکارەکانى خۆى ئەنجامبدات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن