423 کوردستان

ئاراس شێخ جەنگی: لاهور لە زیندانی ئاسایشەو تەندروستی پۆڵاد باشە

10:44 - 23/08/2025

زەمەن -هەرێمی كوردستان

ئاراس شێخ جەنگی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی شەرقیە، وتی، لاهور لە زیندانی ئاسایشی سلێمانییە، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لایەنە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكات، تاكو ئێستا رێگە نەدراوە كەسوكاری یاخود پارێزەرەكانی سەردانی بكەن.

وتیشی، پۆڵا بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەو تەندروستی باشە. براكەی دیكەم كە دەستگیركراوە نازانین لەكوێیەو زانیارییمان لەبارەیەوە نییە.

جەختیشی كردەوە، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ لاهور شێخ جەنگی، تۆمەتی درۆن، چەند ساڵێك لەمەوبەر بافڵ تاڵەبانی، لاهوری تۆمەتبار كرد بەوەی ژەهرخواردی كردوە، دواتر دەركەوت ئەوە هەموی درۆیە، ئەمجارە سیناریۆی ئەوەیان دروستكردوە گوایە هەوڵی كودەتای داوە.

هێمای بۆ ئەوەش كرد، چارەنوسی كەسوكارەكەمان هەموی لەبەردەم مەترسیدایە.

ئاراس شێخ جەنگی لەبارەی هێرشی درۆنی كە دوێنێ كرایە سەر دەباشان وتی، بە درۆن لە بارەگای بافڵ دراوە بۆ ئەوەی بڵێن لاهور بوە، ئەمانە هەموی درۆ بون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن