کۆمسیۆن بە لێشاو کاندیدەکانى هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە
06:28 - 17/08/2025
زەمەن پرێس:
حوكمەكانی یاسای لێپرسینەوەو دادپەروەریی یان هەر یاسایەكی تر كە
شوێنی بگرێتەوە، نەیگرتبێتەوە" ئەمە یەكێكە لە مەرجەكانی كاندیدبوون بۆ
هەڵبژاردنی 11/11ی ئەمساڵی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، كە تایبەتە بە پرۆسەی ریشەكێشكردنی
بەعس و لە ماددەی (7/ پێنجەم)ی یاسای هەڵبژاردنەكاندا دیاریكراوە.
بەپێی ئەم بڕگەیە، هەر كەسێك بەعسیبوونی لەسەر ساغ ببێتەوە، رێگەی
پێنادرێت خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان كاندید بكات، لەبەر رۆشنایی ئەم بڕگەیەدا،
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق (253)ی تری كاندیدی دوورخستەوە.
لەناو ئەوانەی دورخراونەتەوە چەند كاندیدێكی پارتی و یەكێتیی لە سنوری
(سلێمانی- كەركوك- نەینەوا) هەیە، كە ئەمانەن:
- ئەنوەر سەعید فەتحوڵا مستەفا- كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان
لە سلێمانی
- یوسف سالم یوسف- كاندیدی پارتی لە نەینەوا
- مەروان حەسەن حسێن ئەتروشی- كاندیدی پارتی لە نەینەوا
- عامر عەبدوڵا خزر- كاندیدی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە نەینەوا
- ماهیر محەمەد عەلی- كاندیدی یەكێتیی لە نەینەوا
- محەمەد مەنسور عەبدولڕەزاق- كاندیدی یەكێتیی لە نەینەوا
- جەمال سەعید حەسەن- كاندیدی یەكێتیی لە نەینەوا
- یونس مەحمود رەمەزان- كاندیدی یەكێتیی لە نەینەوا
- الیاس مارو حمو علی شاقولی- كاندیدی پارتی لە نەینەوا
- زیاد فەهد بیجان حەسەن كاكی- كاندیدی یەكێتیی لە كەركوك