هەرێم دەست بە ڕادەستکردنى نەوت بە بەغدا دەکات
08:56 - 27/07/2025
زەمەن
پرێس:
بەپێی
زانیارییەكان لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پرۆسەی ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی
كوردستان بەكۆمپانیای سۆمۆدەستپێدەكات.
سەرچاوەیەك
لەوەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاندوە: وەزارەتی
دارایی حكومەتی فیدراڵ وردبینی لەلیستی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێمی
كوردستان تەواوكردووە و چاوەڕان دەكەن لەچەند رۆژی داهاتوودا پارەی مووچە رەوانەی
هەرێم بكرێت، هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم
سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتە بۆ ئەوەی رەوانەی بەغدای بكات.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئێستاش وەزارەتی دارایی
هەرێمی كوردستان سەرقاڵی وردبینیكردنی كۆتایی لیستیی مووچەی مانگی حەوتە بۆ ئەوەی
سبەی یان دووسبەی رەوانەی بەغدای بكەن.
ئەوسەرچاوەیە وتیشی، حكومەتی هەرێم هەنگاوە
كردەییەكانی بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی شەش و دەستپێكردووە و هەر لەم هەفتەیەشدا،نەوت
و داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش و لیستی مووچەی مانگی حەوتیش تەسلیمی بەغدا
دەكرێت.
دوای زیاتر لە 80 رۆژ مووچە خۆرانی هەرێمی
كوردستان مووچەی مانگی پێنجیان وەرگرت،بەڵام هێشتا مووچەی مانگەكانی شەش و حەوتیان
وەرنەگرتووە و لەچاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەی ئەو دوومانگەدان كە دوای پابەندییەكانی
حكومەتی هەرێم لەلایەن بەغداوە رەوانەی هەرێم بكرێت.