374 ئابوری

ئاگادارییەك بۆ بریکارەکانی ئارد و خۆراک

12:16 - 23/08/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاگادارییەک دەداتە بریکارەکانی ئاردو خۆراکی پارێزگای هەولێر و داوایان لێدەکات بەزووترین کات چەند ڕێکارێک جێبەجێ بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، شەممە 23ـی ئابی 2025،  بریکارەکانی ئارد و خۆراکی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکاتەوە بەزووترین کات ئەپڵیکەیشنی (واتس ئاپ و تیلیگرام) لەمۆبایلەکانیان دابەزێنن، چونکە لەم مانگەوە لیستی ئاردو خۆراک لەڕێگای گروپێکی (واتس ئاپ و تیلیگرام)ەوە بۆیان دەنێردرێت.

بۆ لەمەو دوا هاووڵاتییان لەڕێگەی ئەپڵیکەشنێکەوە، ئاگەداری هاتنی بەشەخۆراک و ئاردیان لە بریکارەکانی خۆراکیان دەبن، دەتوانن بزانن چ گۆڕانکارییەک لە بەشە خۆراکیان دروست بووە.

بە گوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی بارزگانیی هەرێمی کوردستانیش، لە 83%ـی هاووڵاتییانی هەرێم پسولەی خۆراکیان کردووەتە ئەلیکترۆنی.

هەروەها بە پشت بەستن بە ئامارەکان، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە ڕێژەی 88%، هەولێر 85%، دهۆک سلێمانی 84% و دهۆک 79%ـی هاووڵاتییان پسولەی خۆراکیان کردووەتە ئەلیکترۆنی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن