کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی گەڕایەوە عێراق و سودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
08:46 - 19/08/2025
زەمەن پرێس:
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق،
سەرپەرشتی واژۆکردنی رێککەوتنێکی بنەڕەتی لەنێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای
شیڤرۆنی ئەمریکی دەكات ، بۆ پەرەپێدانی چەند بلۆکێكی گەڕان و پشکنین.
نوسینگەی سەرۆك
وەزیرانی عێراق بڵاَویكردەوە: سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە سەرپەرشتی واژۆکردنی
رێککەوتنی نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی كردووە، سەبارەت بە
پرۆژەی ناسریە، کە پێکهاتووە لە چوار بلۆکی گەڕان و پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی
بەلەدو هەر کێڵگەیەکی تری بەرهەمهێنەری نەوت و بلۆکی تری گەڕان.
سودانی لە میانەی
دیداری لەگەڵ فرانک ماونت، جێگری سەرۆکی کۆمپانیاکەو شاندی یاوەری، پێشوازی لە
گەڕانەوەی کۆمپانیاکە بۆ سەر کارەکانی کرد لە عێراق و دەڵێت: حکومەت رێبازێکی
جیاوازی گرتۆتەبەر لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و
وەبەرهێنانەکانیان لە عێراق، بەتایبەتی کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
سودانی ستایشی
کارەکانی کۆمپانیاکەی کردووە لە گواستنەوەی تەکنەلۆجیای نەوت بۆ عێراق و،
بەشدارییە کۆمەڵایەتییەکانی و، ئەو سیاسەتە ژینگەییانەی کە لە کارەکانیدا لە پڕۆژە
نەوتییەکان پەیڕەوی لێدەکات.
سەرۆک وەزیران
روونیکردەوە، پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا ستراتیژییە، هاوشانی بایەخدانی بە کەرتی
نەوت، حکومەت کاری کردووە بۆ راکێشانی کۆمپانیاکان، بۆ ئەوەی لە عێراق کاربکەن، جا
چ لەبواری بەرهەمهێنان یان پاڵاوتن یان وەبەرهێنان لە غازی هاوەڵ و غازی سروشتی و،
کەڵک وەرگرتن بێت، لە نوێترین تەکنەلۆژیا بۆ پەرەپێدانی ئەم کەرتە گرنگە.