عەجاج: 2000 زیندانی كورد لە برسا گیانیان لەدەستدا
01:26 - 21/08/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
عەجاجی نوگرەسەلمان
لە یەكەم دان پێدانانیدا دەڵێت تەنها لە ماوەی 10 مانگدا یەک لەسەر سێی زیندانیكراوەكان
بەهۆی سیاسیەتی برسیكردنیانەوە گیانیانلەدەستداوە.
رۆژنامەی سەباحی
رەسمی حكومەتی عیراق دان پێدانی عەجاج، ناسراو بە عەجاجی نوگرە سەلمان، كە لەكاتی
ئەنجامدانی تاوانی ئەنفالدا لە سەردەمی بەعس لێپرسراوی زیندانی نوگرە سەلمان بوە،
بڵاوكردەوە.
لە دان پێدانەكەدا
عەجاج بەرپرسیارێتی خۆی لە تاوانەكان ڕەتنەكردووەتەوە رایگەیاندووە، كاتێك لە ساڵی
1989 بووە بە لێپرسراوی زیندانی نوگرە سەلمان، 400 زیندانیكراوی عەرەبی لێبوو، دوای
ئەوەی زیندانەكە بەتاڵكراوە، نزیكەی سێ هەزار دەستگیركراوی كورد لە شوێنی ئەوان لە
سلێمانی و هەولێرەوە گواستراونەتەوە بۆ ئەو زیندانە.
ئاماژەی بەوەشكردووە،
برسیكردنیان لە نوگرە سەلمان وەك چـەكێك بەكارهێناوە و لە ماوەی 10 مانگدا یەک لەسەر
سێی زیندانیكراوەكان بە هۆی برسیكردنەوە گیانیان
لەدەستداوە.
سەرەتای ئەم
مانگە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق بڵاویكردەوە، دوای بەدواداچوونێكی وردی هەواڵگریی
شەش مانگی و لە پارێزگای موسەننا، عەجاجی نوگرە سەلمانیان دەستگیر كرد.
عەجاج ئەحمەد حەردان
عوبێدی لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین لە دایك بووە، كۆلێژی ئاسایشی نەتەوەیی تەواوكردووە،
بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، رەمیسە، نەجمی، بەسیە، موسەننا و دواتریش كراوە بە سەرپەرشتیاری
گشتی زیندانی نوگرە سەلمان.