چیرۆكی كوردێك لەبەریتانیا كە لە پۆلیس هەڵهاتوە
12:44 - 20/08/2025
كاوە ڕەش/ بەریتانیا
بەپێی ڕاگەیاندنی
پۆلیسی شاری مێدڵزبرۆ، (ن .ع)، تەمەن ٤٢ ساڵ، بەهۆی ئەوەی بۆ جاری سێهەمە بەشێوەیكی
ترسناك و مەترسیدار شوفێری كردووە لەبەریتانیا، داداگایی كراوە.
پۆلیس ئەو كوردەی
بە باوکێک ناوبردووە، كەماددە هۆشبەرەکانی بەكارهێناوەو شوفێری مەترسیدارو ترسناكی
كردووە، كاتێك ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی نهێنی وویستویەتی ئۆتۆمبێلی ، (ن .ع)، ڕابگرێت، ئەفسەری پۆلیس داوا دەكات مەكینەی ئۆتۆمبێلەكەی
بكوژێنێتەوە، بەڵام تۆمەتبار بەخێرایی ڕۆیشتووە، هەرچەندە ئەفسەركە ویستی دەرگاکەی بكاتەوە، بەڵام بەتیژڕەوی
بەجادەو شەقەمەكانی شاری مێدڵزبرۆ، هەڵهاتوە..
ئەو كوردە تەمەن
42 ساڵە، كاتێك بڕیاردەدات نەوەستێت بۆ پۆلیس، بەبێ وەستان لەجادەیەكی یەکتربڕیندا
ئۆتۆمبێلی دەهاژووێ، بەمەش توشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێتەوەو خۆی دەكێشت بەئۆتۆمبێلێکی
جۆری مێرسیدس و ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو، كەزیانێكێ ئێجگار زۆریان پێ دەگەیەنێت.
دواتریش لەناو ئۆتۆمبیلەكەی
خۆێدا كەجۆری ڤۆڵكسواگۆن بووە، خۆی فڕێدەداتە دەرەوە، ئۆتۆمبیلەكەی هێشتا بەرەو
خوار لێژدەبێتەوە كەخۆی كێشاوە بەئۆتۆمبیلێكی جۆری بی ئێم. دەبلیو. پاشان لەشوێنی ڕووداوەكە،
بەخێرای دەیەوێت خۆی بشارێتەوەو بەسەر پەرژین و بەربەستەكاندا باز دەدات تاخۆی لەناو
دەرستانێك حەشاربدات، بەڵام پۆلیس دواجار لەوێ دەستگیری دەكەن و قۆڵبەستی دەكەن.
بەگوتەی پۆلیس،
خێرای ڕێ پێدراوە ٣٠میل بووە لەو شەقامەی پۆلیس ئەوی ڕاگرتووە، بەڵام ، (ن .ع)، ٦٠ میل لەكاتژمێرێكدا شوفێری كردووەو
بەسەر شۆستەو ڕووبەڕووی ئۆتۆمبیلەكانی دی بەشێوەیكی خێراو پڕمەترسی ڕۆیشتووەو پۆلیس
بەدوای كەوتوە.
ئەو كوردە شۆفێرە، سێیەم جارەیەتی کەبەشێوەیەكی مەترسیدارو بێ هەبوونی
بیمەی سەلامەتی خۆیی و ئۆتۆمبیلەكەی، لێپێچینەوە لەگەڵ بكرێت. هەربۆیە ڕۆژی هەینی
لەزیندانی ( HMP Holme House) لەڕێگای
ڤیدۆلینكەوە لەدادگای تاجی تیسساید، لەشاری
میدلزبرۆ ئامادەبوو، بۆ ئەوەی سزا بدرێت بەهۆی دوایین سەرپێچی و تاوانەکانی شوفێری
كردن.
بەپێی ئەنجامدانی
لێكۆڵینەوەەكان بۆ دادگا نمونەی
خوێن لەتاوانبار وەرگیراوە، کەدەرکەوتووە، ، (ن .ع)، ، پێشتر ماددەی کۆکاینی بەكارهێناوەو
كاریگەری مێتادۆنی كۆكاین هەبووە لەجەستەدا، هاوكات لەكاتی دادگایی كردنی، ئەو
دایکەی کەئۆتۆمبێلی مێرسیدسی لێدەخوڕی، بەیاننامەیەکی کاریگەری قوربانییەکانی پێشکەش
بەدادگا کرد و باسی لەوەکرد کەچۆن بەهۆی ڕووداوەكەوە، زەبرێكی وەك قامچی بەر بینای
چاوەكانی كەوتووە، سەرباری ئەو زیانانەی کەتووشی ئۆتۆمبێلەکەی بۆتەوەو، لەلایەن کۆمپانیای
بیمەوە ئۆتۆمبیلەكەی بێ كەڵك كراوە.
دادگای گوێبیستی
ئەوە بوو، ئەو كوردە پێشتر حەوت تاوانی دیكەی هەبووە وە دووجاریش سزادرووە، کەهەموویان
پەیوەندییان بە ئۆتۆمبێلەوە هەیە. لەساڵی ٢٠١٣دا بەتۆمەتی لێخوڕینی شۆفێری مەترسیدار
و بێ بیمە سزا دراوە. لەساڵی ٢٠٢٠ جارێکی دیکە بەتۆمەتی لێخوڕینی مەترسیدار و بێ بیمە
و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەترسناكی سزا دراوە.
لە مانگی شوباتی
ساڵی ڕابردووداش، بۆ ماوەی 17 مانگ لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل باندكراوەو مۆڵەتێ لێ وەرگیراوەتەوە
فەرمانی پێكراوە
كەدەبێ دووبارە تاقیکردنەوەی درێژخایەن بکاتەوە بۆ مۆڵەتی شوفێری، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە
پشت سوکان. لەسەر دوایین تاوانەکانی، كەدانی بەتاوانەکەیدا ناوە، ئەویش شۆفێریكردنی
مەترسیدار و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەکاتێکدا بێبەش بووە لەمۆڵەتی شوفێریی و لێخوڕینی
بەبێ بیمە بووە.
لەكاتی دادگایكردنی
ئەو كوردە، لەبەرمبەر تاوانەكانی، پەشیمانی دەربڕیوەو گوتویەتی، من، داوای لێبوردن
دەكەم و من زۆر پەشیمانم لەڕووداوانە. داوای لێبوردن لەو خانمەو کچەکەی دەكەم، هەروەها
بەجەنابی دادوەری وتووە; هەرگیز كاری وەها دووبارە ناكەمەوە، بەو پێیەی خاوەنی ماڵ
و منداڵەو، دەیەوێت لەزیندان دەربچێت.
لەكۆتایدا دادوەر
ڕایگەیاندوە كەتاوانبار كردەوەی زۆر مەترسیداری ئەنجامداوەو، بەخێرایی زۆر ئۆتۆمبێلی
لێخوڕیوە و دوو کەسی بریندار کردووە. بەو هۆیەشەوە سزای ١٦ مانگ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت،
هەروەها سزای باندكردن و لێسەندنەوەی شۆفێری ئەو تاوانبارەی، بۆماوەی هەشت مانگی دیكەش
درێژکردەوە. سەرباری ئەوەش، لەکاتێکدا کەئازاد دەكرێت، هێشتا دەبێت دووبارە تاقیکردنەوەی
درێژخایەنی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری ئەنجام بداتەوە.