کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە
03:54 - 20/08/2025
زەمەن - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری
داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی
کەشناسی هەرێم، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ بێت، و پلەکانی
گەرما 1 تا 2 پلە نزم ببنەوە.
سەبارەت بە سبەی
پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک لە ناوچەکانی
ناوەڕاست و باشوری هەرێم. هاوکات، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی
ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ٤48 کاتژمێری داهاتوو:
هەولێر: 42
سلێمانی: 41
دهۆک:41
کەرکوک:43
زاخۆ: 42
هەڵەبجە: 42
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران:
35
گەرمیان: 45