بەپەلە.. ئاراس شێخ جەنگی زانیاری لەسەر لاهوری برای ئاشکرا دەکات
04:52 - 23/08/2025
زەمەن _ سلیمانی
ئاراس شێخ جه‌نگی ئاشکرایکرد، "هێزه‌كه‌ی لاهوور شێخ جه‌نگی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌ستپێنه‌كردووه و به 150 هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی سه‌ربازی هێرش كرایه سه‌ر لاله‌زار"
ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٥، ئاراس شێخ جەنگی، برای لاهور شێخ جەنگی، لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا کۆمەڵێک زانیاری نەبیستراوی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند؛ دۆخی ته‌ندروستیی لاهور شێخ جه‌نگی برای باشه و له ئێستادا له زیندانی ئاسایشه، ده‌شڵێت: "له شه‌ڕه‌كه‌دا له‌لایه‌نی لاله‌زاره‌وه نزیكه‌ی (١٢- ١٥) كه‌س كوژراون".
ده‌شڵێت: "زیاتر له ١٢٠ درۆن و ٩ ده‌بابه له هێرشه‌كه به‌كارهێندراون و نزیكه‌ی (١٢ -١٥) كه‌س له هێزه‌كه‌ی لاهور كوژراون و 150 كه‌س زیاتر له لاله‌زار نه‌بوون و ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كان به درۆن لێیان دراوه و سووتاون، له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌شدا ژن و مانداڵه‌كه‌ی لاهور له‌وێ نه‌بوون".
باسی له‌وه‌شكرد كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر هێڵین تا دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئاراس شێخ جه‌نگی وتی: "لاهور په‌یوه‌ندی به به‌رپرسێكی ئه‌منییه‌وه كردووه و وتوویه‌تی نایه‌وێ خه‌ڵكی زیاتر بكوژرێ و خۆی راده‌ست كردووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "بۆمان ده‌ركه‌تووه ئاسۆی برام رزگاری بووه و نه‌گیراوه، رێبواری حامی حاجی خالی دواین كه‌س بووه كه گیراوه".
ئاشكراشیكرد كه "پۆڵات شێخ جه‌نگی كه له شه‌ڕه‌كه‌دا بریندار بوو، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌وه براوه بۆ زیندانی ئاسایش".
باسی له‌وه‌شكرد "لاهور شێخ جه‌نگی ئێستاش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمه و نابێت كاك مه‌سرور قبوڵی بكات".
ئاراس شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاند كه "پێم باشه دۆسیه‌كه‌ی لاهور شێخ ده‌نگی له سلێمانی-یه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ به‌غدا".