گرفتی سەرەکی نەناردنی مووچە، ڕادەستنەکردنی نەوتە
01:39 - 11/08/2025
زەمەن _ هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەکە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند و پرسی مووچە باسنەکرا، رەنگە بۆ ئەوە بووبێت دەرفەتێکی زیاتر بدرێت بۆ چارەسەری بەربەستەکانی بەردەم ئەو پرسە."
ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی ئابی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، چارەنووسی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە بە رادەستکردنی نەوتەوە گرێ دراوە، کە تاوەکو ئێستا لەبارەیەوە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ کۆمپانیاکان نەکراوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، بەربەستی سەرەکیی بەردەم نەناردنی مووچە، رادەستکردنی نەوتە، ئەگەرچى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ٣٠ى تەممووز بڕیاریدا نەوت بۆهەناردە رادەست بکات و تاوەکو ئێستا نەوتی بەرهەمهێندراو لە هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردن لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە رادەست نەکراوە.
سەرچاوە: ڕووداو