بافڵ تاڵەبانى بە نوێنەرایەتی پارتى و یەکێتى دەچێتە بەغدا
08:25 - 15/07/2025
زەمەن
پرێس:
میدیای
یەکێتیی بڵاویکردەوە، سەرۆکی یەکێتی بەنوێنەرایەتى حزبەکەی و پارتى سەردانی بەغدا
دەکات و لەگەڵ سودانى و سەرکردەکانى دیکە کۆدەبنەوە.
ئێوارەی
ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی
پێشهاتەکانی هەرێم و عیراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی موچە کۆدەبێتەوە .
وابڕیارە
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش بۆ هەمان مەبەست کۆببێتەوە،دواتر شاندێکی یەکێتی
بەسەرۆکایەتى بافڵ تاڵەبانی و نوێنەرایەتی حزبەکەی و پارتى سەردانی بەغدا بکات.
لەچەند
رۆژی داهاتوو لەسەر ئاستی باڵا وەفدێکی یەکێتی سەردانی بەغداد دەکات بۆ یەکخستنی
هەوڵەکان و دۆزینەوەی دەرچەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد
بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان .