ئەردۆغان: هیچ گومانێک لە پرۆسەى ئاشتى ناهێڵینەوە و دەیڕەوێنینەوە
09:28 - 13/07/2025
زەمەن پرێس:
ڕەجەب
تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتی پڕۆسەكە لە ئەستۆی هەموو
لایەنەكانە و لەگەڵ مەهەپە و دەم پارتی سوورن لەسەر بەرەوپێشبردنی پڕۆسەكە و هەموو
هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی گومانەكان لەبارەی پڕۆسەكەوە نەهێڵن.
ئەمڕۆ
یەكشەمە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە وتاری کۆتایی “٣٢ـەمین کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری و
هەڵسەنگاندن”ـی پارتەکەی ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ڕەواندنەوەی گومانەكان
لەبارەی پڕۆسەكەوە، كە لە بەرژەوەندی هەموو ناوچەكەیە.
وتیشی: بەپرسیارێتی پڕۆسەكە لە ئەستۆی هەموو لایەنەكانە و دەمانەوێت هەموو
پارت و لایەنە سیاسییەكان لە پەرلەمان پشتوانی پڕۆسەكە بكەن، هەرچەندە كەسانێك هەن
كە دژایەتی پڕۆسەكە دەكەن.
ئەردۆغان باسی لەوەش كرد، ئاکەپە، مەهەپە و دەم پارتی سوورن لەسەر بەرەوپێشبردنی
پڕۆسەكە و دەرگای سەردەمیێكی نوێ لەبەردەم وڵاتەكەیان واڵا بوو، ئایندەیەكی
ڕوونمان لە پێشە و سبەی لەمڕۆ باشتر دەبێت.
سەرۆکی تورکیا دەشڵێت: شەڕ زیانی دوو تریلیۆن دۆلاری بە وڵاتەكەمان گەیاندووە و بۆ لەمەودوا ئەو
پارەیە لە ئاوەدانی و بەرەوپێشتبردنی وڵات خەرج دەكەین.