16 کوردستان

لەماوەی ١٠ ڕۆژدا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لەم ناوچەیەی کوردستان کردووە

04:15 - 20/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

گەشتوگوزاری دەربەندیخان: لە ماوەی تەنها ١٠ ڕۆژی وەرزی گەشتیاریدا، شاری دەربەندیخان توانیویەتی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی ناوچەکە بەدەستبهێنێت

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٦، بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری_دەربەندیخان، لە ماوەی تەنها ١٠ ڕۆژی وەرزی گەشتیاریدا، شاری دەربەندیخان توانیویەتی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی ناوچەکە بەدەستبهێنێت کە لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار و سەردانیکەر ڕوویان لە پڕۆژە گەشتیارییەکان و سروشتی جوانی ناوچەکە کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە،  ئەمەش گەشەکردنێکی بەرچاوی کەرتی گەشتیاری لە سنوورەکە نیشان دەدات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن