55 کوردستان

گەرمایەك بەڕێوەیە مێشك دەكوڵێنێت

11:11 - 11/07/2025

زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان

ئەو شەپۆلە گەرما بەتینەی ئەوروپای گرتووەتەوەو ٤٠ پلەی تێپەڕاندووە، لە ئه‌مڕۆوه‌ دەگاتە هەرێمی كوردستان و لە ٥٠ پلە نزیك دەبێتەوە.

بەپێی راپۆرتی كەشناسی هەرێم لە رۆژی هەینییەوە ١١ی ٧، گەرماكە دەگات و لە هەولێر ٤٨ و لە سلێمانی ٤٤ و  گەرمیان ٤٩ تا ٥٠ پلە و لەكەركوك بۆ ٤٩ پلە بەرزدەبێتەوە.

"زەمەن" قسەی لەگەڵ پزیشك و پسپۆڕانی جەستەو هەناوی كرد، ئامۆژگاری ئەوان ئەوەبوو (وەک دەڵێن گەرماکەی مێشک دەکوڵێنێت، لەکاتی چوونە دەرەوەدا دەبێت کڵاو لەسەر بکەن. بۆ ئەوەی بەدووربن لە زیانەکانی.”

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری بارستە هەوایەکی گەرم و شێداری زەریایی هندی پێشبینی دەکرێت ئه‌مڕۆ هەینی، بە چەند قۆناغێک پلەکانی گەرما بەرز بێتەوە و سەرەتای هەفتەی داهاتووش گەرمترین کاتەکانی ڕۆژ بێت، بە جۆرێک لە گەرمیان پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما ٤٩ بۆ ٥٠ پلە سلیزی بەرز بێتەوە، ئەمەش دووەمین شەپۆلی گەرمی چالاکە لەماوەی دەستپێکی وەرزی هاوین بگاتە ناوچەکانمان.

دەشڵێت: ئەم هەوا گەرمە شێدارە بۆماوەی هەفتەیەک یان زیاتر لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە و دوای کۆتایی هاتنی، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەرێژەیەکی کەم، بەڵام دووبارە لەنێوان ٢١ بۆ ٢٢ مانگ هەڵکشانی پلەی گەرما دەست پێ دەکاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن