محەمەد حاجی مەحموود: پێویستە نەوتی هەرێم بفرۆشرێت و بخرێتە خزمەتی خەڵکەوە
08:04 - 10/07/2025
زەمەن
پرێس:
سەرۆکی
پارتى سۆسیالیست داوای کشانەوەى کورد لە بەغدا دەکات و دەڵێت: ئەگەر دەتوانن با
زووتر بڕیاری خۆیان بدەن، لە حكومەتی عێراق بكشێنەوە، بایكۆتی هەڵبژاردنەكان بكەین
و نەوتی هەرێمی كوردستان بفرۆشرێت و بخرێتە خزمەتی خەڵكەوە.
محەمەد
حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: ئەو دەستی دەستییەی
بەغداد دەیكات یاریكردنە بە پیرۆزییەكانی 12 ملیۆن مرۆڤ.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، سپاردنی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان بە لیژنە و لیژنەكاری
ئامانجەكەی بۆ خۆدزینەوە و جێبەجێنەكردنی ئەو مافە دەستووریی و یاساییەی خەڵكە".
سەرکۆ
سۆسیالیست دەشڵێت، تكایە با چیتر لایەنی كوردستانی خۆیان فریونەدەن و هەستی خەڵكی
كوردستانیش بریندارنەكەن، بە چەند 48 كاتژمێری دیكەش بۆچوونەكانیان بەرامبەر كورد
ناگۆڕن.
محەمەد
حاجی مەحموود داواش دەکات، ئەگەر دەتوانن با زووتر بڕیاری خۆیان بدەن، لە حكومەتی
عێراق بكشێنەوە، بایكۆتی هەڵبژاردنەكان بكەین و نەوتی هەرێمی كوردستان بفرۆشرێت و
بخرێتە خزمەتی خەڵكەوە.