599 کوردستان

نوێترین لێدوانی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەوە

01:59 - 06/07/2025

زەمەن:-

 

 مەسرور بارزانی، لەگەڵ مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبووەوە و بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی تەمووزی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامدەبوونی ، شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەرلەمانتار زیاد جەنابی، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکيی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گفتوگۆیان لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی نابێت بە هیچ شێوەیەک بابەتی مووچە، تێکەڵ بە هيچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجی ئەو ناکۆکییانە بدەن، کە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی کوردستان کراوە.

هاوکات، جەختیش لەوەکراوەتەوە، کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن