شێرکۆ جەودەت: ئەگەرهەرێم و بەغدا ڕێكنەكەون عێراق دەستبەسەر بیرە نەوتەكاندا دەگرێت
08:15 - 05/07/2025
زمەن
پرێس:
د.
شێرکۆ جەودەت پەرلەمانتاری پێشووی یەکگرتوو رایدەگەیەنێت، ئەگەر تا سێ شەممە
هەرێم و بەغدا رێكنەكەون، عێراق دەستبەسەر بیرە نەوتەكاندا دەگرێت.
شێركۆ جەودەت،ئەندامی
سەركردایەتی یەكگرتوو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی: پەیامێك بۆ دەسەڵاتدارێتی
ماوەبەسەرچووی پارتی ویەکێتی لەهەرێمی کوردستان …بەئەگەری
زۆرەوە ئەگەردوای سێشەمە پێکنەیەن ئەوا حکومەتی فیدراڵ دەست بەسەر کێڵگە نەوتی
وگازیەکانی هەرێم بگرێت.
وتیشی:
دوای ئەوە حکومەتی فیدراڵ مووچە دابەشدەکات و قەوارەی هەرێمیش پارێزراو دەبێت بێ
ئێوەو بەرەزامەندی زلهێزەکان.
سروە
عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە ئێستادا
حكومەتی فیدراڵی رەشنوسێكی ئامادە كردووە هەموو چارەسەرەكانی تیایە، چاوەڕێی ئەوە
دەكەن هەرێمی كوردستان دەنگی واژۆی لەسەر بكەن، ئەگەر هەرێم واژۆی كرد، لە
كۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدرێت..
وتیشی:
چوارشەممە هەرێمی كوردستان قوفڵی نەوتەكەی كردەوە، لە بەغدادەوە موچە دێت و لە
هەمانكاتدا موچەی یەك مانگ دەخرێتە سەر ئەژماری بانكی هەرێمی كوردستان.