گەڵف نیوز: دوبەی یەکێکە لەو سێ شارەی کە لە شەودا جوانترین دیمەنیان هەیە
01:59 - 05/07/2025
زەمەن _ جیهانی
ڕۆژنامەی گەڵف نیوز دەڵێت: لە ئەمساڵدا دوبەی لە ناو ئەو شارانەدایە، کە جوانترین دیمەنیان هەیە لە شەودا بە پلەی سێیەم دێت.
ئەمڕۆ شەممە، ٥ی تەمووزی ٢٠٢٥، ئاژانسی تراڤڵباگ توێژینەوەیەکی لەبارەی شارەکانی جیهانەوە ئەنجامداوە و ڕۆژنامەی گەڵف نیوز بڵاویکردووەتەوە، بەدوای ئەوەدا گەڕاوە، کە کام شار لە شەودا دیمەنیان زۆر جوانە.
لەو توێژینەوەیەدا شاری دوبەی بە پلەی سێیەم هاتووە.
لەم لیستەدا نیویۆرک بە پلەی یەکەم هاتووە، پاش ئەویش شاری تایپێ لە تایوان بە جیاوازییەکی کەم بووە بە دووەم.