لە بەغدادەوە فشارێكی تر.. ئه‌نجومه‌نى ئابورى عێراق جەختیکردەوە لە تەوتینکردنی موچەخۆرانی هەرێم
11:25 - 05/07/2025
زەمەن - ئابوریی
بەغدا جەختی لە تەوتینکردنی موچەخۆرانی هەرێم و چارەسەری گرفتی موچەکانیانی
کردەوە.
رۆژی پێنجشەممە ئه‌نجومه‌نى ئابورى عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن جێگری سەرۆک
وەزیران بۆکاروباری ئابوری کۆبوەوە و، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبونى هه‌ولێر
به‌ته‌وتینكردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان"، بۆئەوەی موچەکانیان بۆ
خەرج بکرێت.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان نه‌چێته ژێربارى
داواكاریه‌كانى به‌غداوه كه فشارى ئه‌مریكایه، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوى
كێشه‌ى ئێجگار گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه".
لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر کێشەی موچەی حەشدی شەعبی
کراوە کە گرفتی ناوی دوبارەو تەوتین کردن و بونی کەسانی بیانی لەلیستی موچەی ئەو هێزانەدا
هەیە.