27 کوردستان

لە بەغداوە بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەى مووچەوە دەدرێت

07:49 - 28/06/2025

زەمەن پرێس:
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت و مووچە دەنێردرێت".
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاکانى یەکێتى راگەیاندوە، بۆ پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، وەفدێكی هەرێم دەچێتەوە بەغداد و رێككەوتن لەسەر پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
ئاماژەى بەوەشکردوە، پێشتر وەفدێكی عێراق بۆ هەمان پرس لە هەرێمی كوردستان بوون، بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كێشەی مووچە چارەسەردەكرێت و مووچە دەنێردرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن