61 کوردستان

رۆژنامەی ئەلعەرەب چاپی لەندەن: حکومەتی هەرێم وەڵامی پێنەدانى دوو مووچەى پێنەبوو بەهێز رێگریی لە خۆپیشاندان کرد...

11:37 - 28/06/2025

زەمەن -هەواڵەكان

دوو مانگە فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و بەوەش بەشێکى زۆر لە بازاڕەکان چۆڵییان پێوەدیارە و هەمووان هاواریان لێهەستاوە.

تەنها رێگەیەکی شارستانیانەى داواکاریی مافەکانی فەرمانبەران و مامۆستایانە بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بری ئەوەى چارەسەرى کێشەکەیان بۆ بکات رێگرییان لە خۆپیشاندانی مەدەنییانەش کرد و نەیانهێشت رۆژى پێنج شەممە مامۆستایان کۆببنەوە.

رۆژنامەى عەرەب ئاماژەى بەوەشکردووە هێورکردنەوەى شەقام بە دابینکردنى مووچە دەبێت نەک بە بڵاوکردنەوەى هێز و دەستگیرکردنى خۆپیشاندەران و میدیاکاران، بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە وابڕیارە بە نزیکترین کات لیژنەیەکى تایبەت لە بەغدادەوە بگەنە هەرێم تا لە بارەى کێشەى مووچەخۆرانەوە بگەنە بڕیارێکى دڵخۆشکەر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن