هەرێم داوای ڕێکەوتنێکی نوێ لە عێراق دەکات
06:31 - 28/06/2025
زەمەن
پرێس:
پەرلەمانتارێکی
پارتى لە پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت، ئێستا دەبێت جارێکی دیکە رێککەوتنێکی
گشتگیر و درێژخایەن لە نێوان هەرێم و بەغداد واژۆ بکرێت بۆ چارەسەری کێشەی مووچە.
شوان
کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی بەڵێنەکەی نەبردە
سەر لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە واژۆی کردووە و بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی
فیدراڵی ناردووە.
ئاماژەى
بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان 13 ترلیۆن و 344 ملیار دیناری هەیە بۆ ئەمساڵ تاکو
مووچە هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا بنێرێت، کەچی دوو مانگی پێنەچووە دەڵێت
"هەرێمی کوردستان هیچ پارەی نامێنێت بۆ هەشت مانگی 2025.
هەروەها
کەلاری باس لەوە دەکات، ئێستا دەبێت جارێکی دیکە رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەن
لە نێوان هەرێم و بەغداد واژۆ بکرێت بۆ چارەسەری کێشەی مووچە.