24 کوردستان

بوومەلەرزەیەك لە سنووری سلێمانی ڕوویدا

05:07 - 28/06/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 بوومەلەرزەیەک قەزای پێنجوێنی هەژاند و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک سنووری ئێران – عێراق لە قەزای پێنجوێن روویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، گوڕی بوومەلەرزەکە 2.5 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن