42 ئابوری

هەردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ و هەرێم لەسەر پرسی لێبڕینی مووچە کۆبوونەوە

07:38 - 25/06/2025

زەمەن پرێس:

شاندێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیان کرد لەبارەی پرسی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان گفتوگۆیان کرد
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، "شاندێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی د. حەیدەر جاسم، بەڕێوەبەری گشتی سندوقی خانەنشینی عێراق سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانیان کرد.
ئاماژەی بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە د. هاوڕێ کەمال، راوێژکاری وەزارەت و کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری و ئەبوبەکر عەلی، بەڕێوەبەری گشتی بودجە ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر بابەتی لێبڕینی لە (٣ ٪) مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کرا کە لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق و لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕێکەوتی ( ٢٠١٤/١/١ ) تا ( ٢٠٢٤/٦/٣٠ ) لە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٥/٦/١ ) وە مانگانە بەقیست لێیان وەردەگیرێتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا پرسی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگەو چۆنیەتی هەژمارکردنی خزمەت و مووچەکانیان لەچوارچێوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لەڕێکەوتی( ١٣ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە بەفەرمی بانگهێشتی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی و بەڕێوەبەری گشتی سندوقی خانەنەنشینی عێراق کرا بەمەبەستی کۆبونەوەو گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی تایبەت بە خانەنشینان لەهەرێمی کوردستان".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن