65 ئابوری

عێراق خزمەتگوزاری نوێ‌ بۆ كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك زیاد دەکات

09:55 - 25/06/2025

زەمەن پرێس:
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەرنامەی ئەلیکترۆنی خۆراک راگەیاند و دەڵێت، خزمەتگوزاری نوێ‌ بۆ كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك زیاد دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانیان ئەنجامداوە بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەرنامەی كارتی خۆراكی ئەلیكترۆنی، كە چەندین خزمەتگوزاری نوێ لەخۆ دەگرێت لەوانە، گواستنەوە و كوژاندنەوە و زیادكردن و لابردنی بلۆك.
ئاماژەى بەوەشکردوە، شێوازی پارەدانی بەشەخۆراک وەك رسومات، بەم زووانە لە خزمەتگوزارییەکاندا زیاد دەبێت.
هەروەها وەزارەتى بارزگانى باسی لەوەشکردوە، تاوتوێی چارەسەركردنی ئەو هەڵانەش كراوە كە لە كاتی نوێكردنەوەی كارتی بەشەخۆراك روویانداوە و دڵنیایی دەدات كە ئەو هەڵانە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی چارەسەردەكرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن