ئەو فەرمانبەرانەی مانگی داهاتوو خانەنیشن دەبن کارکردنیان درێژدەکرێتەوە
08:42 - 28/06/2025
زەمەن
پرێس:
بەگوێرەی
ڕێنمایی ژمارە ( 3 )ی ساڵی 2025 ی وەزارەتی دارایی هەرێم، سەرجەم ئەو
فەرمانبەرانەی كە بەرواری لە دایك بوونیان لە 1/7 ە ئەوا دەستەڵات دراوەتە وەزیر و
بەڕێوەبەرە گشتییەكان كە وادەی خانەنیشن بوونیان بۆ 31/12 ی ئەمساڵ دوابخەن.
بەگوێرەی
ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاشکراون،
لە مانگی داهاتووەوە كار بە ڕێنمایی ژمارە ( 3 )ی ساڵی 2025 ی وەزارەتی دارایی
دەكرێت كە تایبەت بە درێژ كردنەوەی تەمەنی خانەنیشنی ئەو فەرمانبەرانەی كە لە 1/7/
1965 بەرەوە لەدایك بوون.
ئەو
فەرمانبەرانەی كە مانگی داهاتوو خانەنشین دەبن و بەرواری لە دایك بوونیان 1/7 ە
ئەوا وادەی خانەنیشن بوونیان دوادەخرێت بۆ 31/12/2025 ئەگەر فەرمانبەرەكە بۆخۆی
ڕەزامەندی لەسەر بێت و ئارەزووی ئەوە بكات بەردەوام بێت لەكارەكەی.
بەگوێرەی
ڕێنمایی دارایی ژمارە 3ی ساڵی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كە لە 18ی
6ی 2025 دەرچووە، ماوەی خانەنشینیی ئەو فەرمانبەرانەی لە 1/7 لە دایك بوون
دەستەلات دراوەتە وەزیر، یان سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت، یان پارێزگار، بۆیان
هەیە تا 31/12/2025 ماوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانە درێژ بكەنەوە، چونكە ئەو
تۆمارەی بە 1ی 7 نووسراوە هەڵەیە.