24 ئابوری

ئەپیکور دوو مەرج بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم دادەنێت

09:49 - 28/06/2025

زەمەن پرێس:
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور خواستی خۆیان دوپاتدەکەنەوە دەستبەجێ هەناردەى نەوت لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە دەستپێبکەنەوە و دوو مەرجیش بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دادەنێت.
ئەمڕۆ کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) وتی، خواستی خۆیان دوپاتدەکەنەوە دەستبەجێ هەناردەى نەوت لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە دەستپێبکەنەوە.
باسی لەوەشکرد، چەند مانگێکە رێککەوتوون لەسەر هەماهەنگی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیاى سۆمۆوە.
پێشنیاریش دەکات کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکان شایستەى داراییان بەشێوەى نەختینە لەگەڵ گەیشتنى نەوتەکە بە بەندەرى جەیهانى تورکیا وەربگرن.
ئەپیکور ڕوونیشیکردەوە، ئەم رێکخستنە دڵنیایی دەدات کە هەموو لایەنەکان مافەکانیان بە شەفافى و خێراترین شێوە لە چوارچێوەی مەرجەکانی گرێبەستەکاندا وەربگرن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن