نرخى دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕدا بەرز بووەوە
06:11 - 26/06/2025
زەمەن پرێس:
ئەمرۆ
بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم لە نزمیدا جێگیرە و بەیانییەکەی نرخی ١٠٠ دۆلار
بەرامبەرە بە ١٤١ هەزار و ١٠٠ دینار بوو، بەڵام لەکاتی داخستندا گۆڕانکاری بەسەردا
هاتووە.
بەیانی ئەمڕۆ
پێنجشەممە بەهای دۆلار بە جێگیری مایەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزار و ١٠٠ دینار
مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئێوارەى ئەمرۆ لەکاتی داخستنى بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە
١٤١هەزار و ٢٥٠ دینار بووە.
بەپێی
وتەى شارەزایانی بواری دراو، پێشبینی دەکرێت ئەو نزمییەی ئێستا لەبەهای دۆلاردا بە
جێگیری بمێنێتەوە.
لەماوەی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخەکان بەشێوەیەکی گشتی بەرزبوونەوەی
بەخۆوە بینی، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان هەردوو وڵاتدا بە نێوەندگیری
ئەمریکا، جارێکی دیکە نرخی دۆلار دابەزی.