17 جیهان

ئەردۆگان: نەتەنیاهۆ گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر ناوچەکە

11:00 - 17/06/2025

زەمەن پرێس:
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆكی توركیا رایدەگەیەنێت، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە نیشانی دایەوە کە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئەردۆگان پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ میری قەتەر ئەنجامدا و باس لە ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران، پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و پرسە ناوچەییەکان کرا.
سەرۆكی توركیا لەمیانەی پەیوەندیەكەدا ڕایگەیاندوە، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەم خولەی شەڕ و توندوتیژی، هەروەها نەتەنیاهۆ جارێکی دیکە نیشانی دایەوە کە گەورەترین هەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن