باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئیسرائیل دادەخرێت
06:22 - 17/06/2025
زەمەن پرێس:
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئیسرائیل دوبارە هۆشداری
دایە هاوڵاتیانی كە ناتوانن هاوكاریان بكەن لە جێهێشتنی ئیسرائیل بەهۆی گرژیەكانی
نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی سێشەممەوە باڵیۆزخانەكە
دادەخرێت بەهۆی دۆخی ئاسایشی ناوچەكە.
ئاماژەى بەوەشکردوە،
چیدیكە لە توانایاندا نیە هاوكاری پێشكەشی هاوڵاتیانیان بكەن وە هەروەها ڕێنمایی
پێویستیان داوە بە كارمەندانیان و خێزانەكانیان كە لە جێگەی خۆیاندا بمێننەوە.
هەروەها
ئەوەشیس خستەڕوو، كە گرنگە هاوڵاتیانی ئەمریكی وریابن و بزانن نزیكترین پەناگە
لێیانەوە لە كوێیە بۆ ئەوەی لە كاتی هێرشدا پەنای بۆ ببەن.
تاوەكو ئێستا
فڕۆكەخانەكانی ئیسرائیل و هەموو بەندەرە ئاویەكانی بە داخراوی ماونەتەوە لە پاش
ململانێكانی ئەم دواییانەی لەگەڵ ئێراندا.