88 جیهان

دۆناڵد ترەمپ: ئەو حەزەى جارانم نەماوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران

03:04 - 17/06/2025

زەمەن _ جیهانی

 

 دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند:  پێشتر بە ئێـرانم وت کە پێوستە دانوستان بکەین و رێک بکەوین، ئەوان نەیانکرد و ئێستا شارەکانیان وێران بووە، ئێستاش ئەو حەزەى جارانم نەماوە لەسەر ئەو دانوستانە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا لەنێو فڕۆکە و لەکاتى گەڕانەوەى بۆ واشنتۆن رایگەیاند؛ پێدەچێت نوێنەرى ئەمەریکا بنێرێت بۆلاى ئێرانییەکان بۆ دانوستان، بەڵام ئەو کارەى دەگەڕێتەوە سەر ئەوەى لەکاتى گەڕانەوەى بۆ کۆشکى سپى چى روودەدات.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە ئەگەر بێتو هێرش بکرێتەسەر بارەگاکانیان ئەوا زۆر بەهێزەوە وەڵامیان دەبێت و جەختیشى کردەوە کە ئەوان خاوەنى خەڵکانى زۆر مەزنن و دەزانن چۆن بەرگرى لەخۆیان بکەن.

وتیشى: ئەفسەرەکانى خۆمان خۆش دەوێت و ئەوانیش دەزانن کە نابێت دەست لە هێزەکانمان بدەن.

لەبارەى رێککەوتن لەگەڵ ئێران سەرۆکى ئەمەریکا باسی لەوەکرد، کە ئەو کۆتایی راستەقینەى دەوێت نەک ئاگربەست و ئێران دەبێت بە تەواوەتیی دەستبەردارى بەرنامە ئەتۆمییەکەى بێت.

 لەبارەى بەشداریکردنى راستەوخۆى ئەمەریکا لە تێکشکاندنى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران سەرۆکى ئەمەریکا وتى: گەرەنتى نییە راستەوخۆ لە ئێران نەدەین، لێکۆڵینەوە دەکەین و ئەوەى دەمانەوێت ئەوەیە کە نابێت ئێران چەکى ئەتۆمی هەبێت و لە دوو رۆژى داهاتوو دەزانن چى روودەدات و ناشتوانم پێتان بڵێم چى دەبێت.

لەبارەى کۆبونەوەى جى حەوتیش سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: کۆبونەوەیەکى زۆر باشمان هەبو لە جى حەوت، لەگەڵ بەریتانیا رێککەوتنێکمان واژۆ کرد و لەسەر زۆر شت رێککەوتین، رێککەوتن نەما لەگەڵیان نەکەم.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن