بەپەلە.. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل داخرا
02:49 - 17/06/2025
زەمەن _ جیهانی
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ
باڵیۆزخانەکە دادەخرێت، بەڵام ئێستا لە دۆخێکدا نین بتوانن بەشێوەیەکی راستەوخۆ
هاوکاریی ئەمریکییەکان بکەین ئیسرائیل بەجێبهێڵن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، باڵیۆزخانەی
ئەمریکا لە ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەهەماهەنگی لەگەڵ رێنماییەکانی بەرپرسانى ئیسرائیل،
بڕیاردراوە ئەمریکا باڵیۆزخانەکەی لە قودس – ئۆرشەلیم دابخات، بڕیارەکەش سەرجەم لق
و کۆنسوڵخانەکانیش لە تەلئەڤیڤ دەگرێتەوە.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەشدراوە، ئێستا
باڵیۆزخانەکە ناتوانێت هاریکاریی ئەمریکییەکان بکات ئیسرائیل بەجێبهێڵن، بەڵام بەهۆی
بارودۆخی ئەمنی و گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، باڵیۆزخانەکە داوای لەسەرجەم
کارمەندەکانی کردووە، بەردەوام خۆیان و خێزانەکانیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە تاوەکو
ئاگاداریان دەکەنەوە.