بنیامین ناتانیاهۆ: نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین
09:43 - 16/06/2025
زەمەن پرێس:
بنیامین
ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:ئۆپراسیۆنێکی
مێژوویی ئەنجام دەدەین کە روخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت، کاردەکەین بۆ ئەوەی
ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی و موشەکی بالیستی پەرەپێبدات.
وتیشی:
لەگەڵ ئێران بەرەو چارەسەری ڕیشەیی دەڕۆین، ئەوان كردووە كە پێویستە لە ئێراندا
بکرێت، ئێران دەزانێت ئێمە لەسەر رێگای سەرکەوتنین.
ئاماژەى
بەوەشکرد، پرۆسەكانیان لە ئێران پاڵپشتیكاری سەرەکی حەماس لەناو دەبات و گەورەترین
مەترسی لەسەر ئیسرائیل ئەوەیە کە ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.
سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەشکرد، هەڕەشەی موشەکیی ئێران هەڕەشەیەکی وجودییەو
کۆتایی پێدەهێنین.