ئەمریکا چەک و فڕۆکەی زیاتری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد
10:07 - 17/06/2025
زەمەن
پرێس:
لەگەڵ
چڕبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی
چەک و فڕۆکەی جەنگی زیاتر بۆ ناوچەکە، بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپیش ڕایانگەیاندووە،
کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بڕیاریداوە زیاتریان بکات.
ئەمڕۆ
سێ بەرپرسی ئەمریکیی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، سوپای ئەمریکا چەک و فڕۆکەی
جەنگیی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و ماوەی مانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی
دیکەش درێژ دەکاتەوە.
هەروەها
یەکێک لە بەرپرسە ئەمریکییەکان ئاماژەى بەوە کردوە، ڕەوانەکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی
جۆری (F-16) و (F-22) و (F-35) لەخۆدەگرن.”
ئەمریکا
هێزێکی گەورە و بەرچاوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، کە نزیکەی ٤٠ هەزار سەرباز
لە ناوچەکەدا جێگیر کراون، لەگەڵ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی، فڕۆکەی جەنگیی و کەشتیی
جەنگی کە توانای دەستنیشانکردن و خستنەخوارەوەی مووشەکە پێشکەوتووەکانی هەیە.