سەبارەت بە مووچە لەبەغدا شەوی رابردوو و ئەمڕۆ جوڵەی «باش»کراوە
12:01 - 17/06/2025
زەمەن - هەولێر
دەقی
راگەیەنراوەکەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان:
باسمان
لەموچەی فەرمانبەران کرد ….
کۆبونەوەکەی
ئەمشەوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت لەسەر بابەتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بو
، بەڵام بۆ من بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەهەموو پرسێک گرنگ تر
بو ، بۆیە بەڕوونی تیشکمان خستە سەر کاریگەییەکانی خەرج نەکردنی موچەی فەرمانبەرانی
هەرێم و باسمان لەوە کرد راستە ناونیشانی کۆبونەوەکە تایبەتە بەهێرەشەکانی نێوان ئێران
و ئیسرائیل و مەترسییەکانی لەسەر عێراق بەڵام بابەتی سەرف نەکردنی موچەو برسی کردنی
زیاد لە یەک ملیون موچە خۆری هەرێمیش دەبیت ئەولیەوت بێت بەلای هەموو لایەکەوە ، وە
هەرچی زووە ئەم کێشەیە دەبێت چارەسەر بکرێت ، چونکە موچەخۆرانی هەرێم تەواو بێزارو
نیگەرانن لەبڕینی موچەکانیان ، بەسوپاسەوە هەندێک لەسەرکردەکان هاورابون لەسەر ئەو
بابەتە ، هەر ئەمشەو کۆبونەوەیەکی دیکەشمان هەبو لەسەر پرسی موچە بەئامادەبونی سەرۆک
وەزیران و سبەینیش هەوڵەکانمان لەرووی یاسایی و ئیداری بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی
ئەم پرسە .
شاخەوان عەبدوڵا