55 کوردستان

پارێزگاری سلێمانی لەلایەن فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتنەوە مەدالیای رێزلێنانی پێبەخشرا

02:47 - 11/06/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، لەلایەن فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن، مەدالیای ڕێزو پێزانینی لەپای هەماهەنگیی و پشتیوانییە بەردەوامەکانی پارێزگاری سلێمانی بۆ پاراستنی سەقامگیریی گشتیی، پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، لە دیوانی پارێزگا، بە ئامادەبوونی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و عەمید هێمن کەمال نوری، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ لە پارێزگای سلێمانی، پێشوازیکرد لە لیوا ڕوکن ڕزگار جەبار فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی بەرگریی و فریاکەوتن و فەرماندەو لیواو ئەفسەرو پلەدارەکانی فەرماندەیی بەرگریی و فریاکەوتن.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەسەر کاری هاوبەش و هەماهەنگیی بەردەوام بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان کرا و لیوا ڕوکن ڕزگار جەبار مەدالیای ڕێزو پێزانینی فەرماندەییەکەیانی لەپای هەماهەنگیی و پشتیوانییە بەردەوامەکانی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگای سلێمانی بۆ پاراستنی سەقامگیریی گشتیی، پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی کرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن