45 کوردستان

دوو خوش كوژران و باوكیشیان بەسەختی بریندارە

12:33 - 12/06/2025

زەمەن -دهۆك

 لەپارێزگای دهۆك و بەدیاریكراوی لە گوندێکی سەربە قەزاى بەردەڕەش، دوو خوشک بەهەڵە کوژران کە تەمەنیان لەنێوان هەشت بۆ 10 ساڵیدایە و باوکیشیان بە سەختى برینداربوو.

درەنگی شەوی رابردوو لە کۆمەڵگەى بشیریان لە ناحیەى کەڵەکی سەربە قەزاى بەردەڕەش شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روودەدات، لەوکاتەدا ئۆتۆمبێلێک دەچێتە شوێنەکەوە یەکێک لە بنەماڵەکان وادەزانێت لایەنى بەرامبەرن و تەقەیان لێدەکەن و بەو هۆیەوە دوو خوشک دەکوژرێن کە تەمەنی یەکێکیان هەشت ساڵە و ئەوی دیکەشیان 10 ساڵە.

بەگوێرەی زانیاریەكان؛ سێ کەسی دیکەش لە رووداوەکەدا برینداربوون کە یەکێکیان باوکی دوو کچە کوژراوەکەیە، هەروەها تائێستا هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن