بەپەلە.. دۆلار ١٤٥ هەزاری تێپەڕاند
02:51 - 12/06/2025
زەمەن _ ئابووری
لە دوای گرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار ١٤٥ هەزار دیناری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و ئێستا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار دینار مامەڵەی پیوە دەکرێت.